حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی خەیار لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ هەناردەکردنی بۆ دەرەوە.
بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی خەیاری دەرەوەی وڵات بۆ ناو هەرێم قەدەغەیە و بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆشەوە هەوڵدەدرێت بۆ هەناردەکردنی.
باس لەوەدەکات کە تەنها لە یەک گوندی سنووری ئاکرێ بەناوی گوندی سپیمال، لە رۆژێکدا شەش تۆن خەیار بەرهەمدەهێنرێت.
ئێستا جگە لەوەی بە بەرهەمی ناوخۆ پێداویستی و خواستی ناوخۆ لەو بەرهەمە پڕدەکرێتەوە، هەروەها هەناردەی نەوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت، کاریش دەکرێت بۆ ئەوەی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، جگە لە هەناردەكردنی هەنار و برنج و سماق و تەحین، لە ئێستادا هەناردەکردنی بەرهەمەکانی ترێ و سێو و هەنگوین، وەک سێ بەرهەمی دیکەى خۆماڵی، بۆ بازاڕی وڵاتان دەستنیشان کراون.