ڕوونكردنەوە لەبارەی سزادانی مامۆستایان دەدرێت، نووسراوێك بۆ حكومەت دەنێردرێت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی بەڕێوەچوو و یەكێك لە تەوەرەكان بابەتی مووچەی مامۆستایان بوو و دەڵێت، “هیچ مامۆستایەك لەسەر هەڵپەساردنی خوێندن سزا نەدراوە”.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزیی ڕێكخراو بەڕێوەچوو، تێیدا باس لە گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن، دواكەوتنی مووچە، دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ كرا.

بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستان باسی لەوە كرد، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان هەموو 30 ڕۆژ جارێك كرایەوە و بە ڕاگەیەندراوێكی فەرمی ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەكە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكرێن، بەوەی كە ناكرێت مووچەی مامۆستایان دوابكەوێت و خوێندن ماوەی یەك مانگی ماوە پەكبخرێت، لەكاتێكدا هیچ پاسەوێك بۆ دابەشنەكردنی مووچە نییە و ئەگەر حكومەت دەست بە دابەشكردنی مووچە بكاتەوە، هەڵپەساردنی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە لە چەند ناوچەیەك كۆتاییدێت.

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان ئاماژەی بەوە كرد، “هیچ مامۆستایەك لەسەر هەڵپەساردنی هۆڵەكانی خوێندن سزانەدراوە و لە پەروەردەكانەوە نووسراوێك بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن لە 26ی ئەم مانگە كراوە و گشتاندنی بۆ ناوەندەكانی خوێندن پێكراوە”.

بەهۆی دواكەوتنی مووچەی مانگی شوباتەوە، لە دوای پشووەكانی نەورۆزەوە ژمارەیەك لە مامۆستایان لە سنووری پەروەردەكانی سلێمانی، گەرمیان و هەڵەبجە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە تا ئەو كاتەی مووچەی مانگی ئازاریان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

خۆی و تانكەكەی ڕادەستی ئۆكرانیا كرد و 10000 دۆلار پاداشت وەردەگرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوت چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پیشەسازیی نەوتی لە هەرێم تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share