ئۆتۆمبێلێك كە دادگای كەركوك داوایكردبوو لە سلێمانی دەستیبەسەرداگیرا

ئۆتۆمبێل و تۆمەتبارەكە

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوكەوە فەرمانی دەستبەسەراگرتنی هەبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوکەوە پێیان گەیشت، بەشی نەهێشنی تاوان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی بۆ دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی دەستیپێکرد.

دواتر لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نوسینگەی نەهێشتنی دزی ئۆتۆمبێل، توانرا ئۆتۆمبێلەکە کە لەجۆری شۆفڵە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە ئۆتۆمبێلەکەی پێبووە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ه.ع.ع.) لەدایکبووی 1993 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و پاش تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەکانی کەرکوک دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بە حەبێکی سەرسوڕهێنەر بەبێ پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراک و وەرزشکردن کێشت دابەزێنە

بابەتی دواتر

کۆڕەک تیلیکۆم بە بڕی یەک ملیار و 650 ملیۆن دۆلار سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share