دەزگای ئاسایش: سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەردا گرتنی بڕێک ماددەی هۆشبەری راگەیاند، یەکێک لە بازرگانەکان ژنێک بووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایش، زانیارییان لەسەر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر هەبووە و دوای لێکۆڵینەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی دیالە ئەو باندە کە لە سێ کەس پێکهاتبوون دەستگیرکران.

ئاماژە بەوەشکراوە کە یەکێک لەو سێ بازرگانە ژن بووە و دەستگیراوە بەسەر یەک کیلۆگرام حەشیش، 295 گرام کریستاڵ و شەش گرام گەرد.

تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بە رۆژێک 11 ملیار دۆلاری لەدەستدا

بابەتی دواتر

جێگری پێشوی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران: کۆمسیۆن بە کارانەکراوە دادەنێین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەولێر: ئەو کەسەی ئەمبۆڵانسەکەی بردبوو ویستبووی تەرمی کەسێکیی پێبگوازێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی ئەمبۆلانسەکەی بردبوو، مەست نەبووە و ویستوویەتی تەرمی کەسێکی نزیکی پێبگوێزێتەوە.…
Total
0
Share