تەقینەوەیەك لە عەفرین نزیكەی 20 كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

دیمەنێك لە كاریگەری تەقینەوەكە فۆتۆ: ڕوانگەی سوری

لە گۆڕەپانێكی ناوەندی شاری عەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا و بەپێی ڕێكخراوێكی بواری مافەكانی مرۆڤ بەهۆیەوە نزیكەی 20 كەس كوژراو و برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەم تەقینەوەیەك لە گۆڕەپانی کاوەی ناوەندی عەفرین، کە لەژێر دەسەڵاتی توركیا و هێزەكانی هاوپەیمانیدایە، ڕویدا.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تەقینەوەكە بەهۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوە بووە و بەهۆیەوە سێ كەس كوژراون و نزیكەی 16ی دیكەش برینداربوون.

پێشتریش تەقینەوەیەك لە شاری باب، كە دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب، و لە ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی نزیك لە ئەنقەرەدایە ڕویدا و بەهۆیەوە بەپێی دوا ئامارەكانی ڕوانگەی سوریا پێنج كەس كوژراون كە لەنێویاندا كارمەندی پۆلیس هەیە، هەروەك 19ی تریش برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share