هەرێمی كوردستان تۆمەتی بوونە ڕێڕەوی تیرۆریستان ڕەتدەكاتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارێکی عێراق دەداتەوە و ڕەتیدەكاتەوە لە هەولێر و كەركوك-ـەوە، چەكداری داعش بردرابن بۆ دیالە و پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، “پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق بە ناوی حاکم زاملی لە میدیاکاندا تۆمەتێکی کوێرانەی خستووەتە پاڵ هەرێمی کوردستان، کە گوایە هێڵێكی تیرۆریستی له‌ توركیاوه‌ درێژ ده‌بێته‌وه و‌ به‌ هه‌ولێر و پاشان كه‌ركوك و به‌ره‌و دیاله‌ تێپه‌ڕده‌بێت.”

فەرمانگەكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا جەختدەكاتەوە، “ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیمان لەم جۆرە لێدوانانە، کە نەک هیچ سوودێکیان نییە، بەڵکو هۆکاریشن بۆ لێکدوورکەوتنەوە و نەمانی متمانەی لایەنە عێراقییەکان، وەبیر هەموو لایەکی دەھێنینەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان بووە و لە ساڵی 2014ـ ەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان و ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان و بە هەزاران کەسی قارەمانمان لە پێناو پاراستن و ئاسایشی کوردستان و عێراق، شەهید و بریندار بوون”.

“ئەم جۆرە لێدوانانە تەنیا خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر کەموکوڕییەکانی دۆخی ئاسایشی ناوچەکانی دیکەی عێراق و باشتر وایە لە جیاتی تۆمەتهەڵبەستن بۆ یەکتری، هەموو لایەک توانا و کۆششیان یەکبخەن لە پێناو ئاسایش و ئارامی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم هاونیشتمانیان” وەك فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی چارەسەری بەپەلە بۆ گرفتە ناوخۆییەكان دووپاتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا مەرجێك بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی كونسوڵخانەكەی لە بەسڕە دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندن له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران و پرسی ده‌رماڵه‌ى خوێندنى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌. فه‌رمانگه‌ی…
Total
0
Share