بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری نمە باران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لەناوچەى جیا جیا و بوونى تۆز و خۆڵێکى سووک لە ئاسمانى هەرێم بە گشتی، بەهۆى زیاد بوونى خێرایی با لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانی و ئیدارەیی گەرمیان ئەگەرى تۆز و خۆڵەکە زیاتر دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 3) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاشکراشیکرد، “ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانێکى کەم لە هەندێک ناوچەى جیا جیا هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.