ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی گشتی تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدەدات و کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی گشتی لەخۆدەگرێت.

بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێوەدەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا سێ تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێن، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 – 2025.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی رۆژی 22ـی ئایاری 2023ـی تایبەت بە دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داراییی گشتی دەکرێت.

تەوەری سێیەم خستنەڕووی رەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیروان محەمەد: 36 هەزار هاوبەشی کارەبا چوونەتە پرۆژەی رووناکییەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی، رایدەگەیەنێت، 36 هەزار هاوبەشی کارەبا چوونەتە پرۆژەی رووناکییەوە. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی،…
زیاتر ببینە

لە ناوچەیەکی هەرێم گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکرێت

لە سنووری چەمچەماڵ، گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانییدا دەکرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share