کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتی  نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی بەرز دەبێتەوەبە (1-2)پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان  نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە کاتەکانی شەودا ئەگەری کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات هەیە پلەکانی گەرما لەزۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: نەوەدەکانی سەدەی رابردوو نیوەی دەریاچەکان وشکیان کردووە

بابەتی دواتر

سودانی سەبارەت بە پێوەرەکانی مووچە روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share