ئوسترالیا هاوکاریی هەرێم دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە ژینگەییەکاندا

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق تاوتوێی چەند پلانێکی هاوبەشیان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان و ئاسایشی ئاو و قەیرانی وشکەساڵی.

کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و پاوڵا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا كە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان کە جێی گرنگیدانی هەردوولایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا حکومەتی ئوسترالیا کۆمەڵێک پسپۆڕ بنێرێتە هەرێمی کوردستان تا هاوکاریی حکومەتی هەرێم بکەن لە دانان و جێبەجێکردنی ستراتیژی گونجاو لە بوارەکانی ژینگە و ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوی وشکەساڵی. بڕیاریش درا بۆ هەمان مەبەست لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند کۆمپانیەکی تایبەتمەندی ئوسترالی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی لە مەڵبەندە تەندروستییەكاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە ئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی بۆ سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتباری کـ.ـوشتنی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتباری ئەنجامدانی تاوانی کـ.ـوشتنی سێ هاوڵاتیی خانەوادەیەک لە شاری هەولێر، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکرا.…
Total
0
Share