زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ ئاگادارییه‌كدا زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، خوێندکارانی کۆلێجە پزیشکییەکان (پزیشکیی گشتی، ددان، دەرمانسازی، پەرستاری، ڤێتێرنەری) ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، کە ڕۆژی شەممە وانەیان هەیە، ڕۆژی هەینی (3-12-2021) بەشە ناوخۆییەکانیان بۆدەکرێتەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، خوێندکارانی کۆلێجەکانی تر کە ڕۆژی یەکشەممە وانەیان هەیە، ڕۆژی شەممە (4-12-2021) بەشە ناوخۆییەکانیان بۆدەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێم: لە بانگەشەی هەڵبژاردن کارێکی وانەکرێت کاری هاوبەشی بەغداد سەختتر بکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکردەوە و داوا دەکات بانگەشەی هەڵبژاردن دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان بڕەخسێنێت…
Total
0
Share