توێژینەوەیەک: نەوەدەکانی سەدەی رابردوو نیوەی دەریاچەکان وشکیان کردووە

توێژینەوەیەک سەلماندوویەتی، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە نیوە زیاتری دەریاچە و رووبەرە ئاوییەکان بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە وشکبوون.

ژمارەیەک لە توێژەرانی نێودەوڵەتی گەیشتوون بەو ئەنجامەی بەشێک لە گرنگترین سەرچاوەکانی ئاوی سازگار کە لە دەریای قەزوین لەنێوان ئەوروپا و ئاسیا بۆ دەریاچەی تیتیکاکای ئەمریکای باشوور درێژدەبنەوە، ساڵانە بە تێکڕا 22 گێگا  تۆن لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا ئاویان کەمیکردووە، کە ئەمەش یەکسانە بە 17 هێندەی قەبارەی دەریاچەی میدە کە گەورەترین عەمباری ئاوی سروشتییە لە ئەمریکا.

فانج فانج یاو پسپۆڕی زانستی رووبەرە ئاوییەکان لە زانکۆی ڤێرجینیا کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەشی کردووە دەڵێت، “%56 ی ئاوی دەریاچەکان کە کەمیانکردووە بۆ پەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەکارهێنانی ئاوەکان لەلایەن مرۆڤەوە دەگەڕێتەوە، بەڵام رێژەی زۆری بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەگەڕێتەوە”.

بە وتەی شارەزایان، لە داهاتوودا ناوچە وشکەکان بەرەو وشکبوونەوەی زیات دەچن، لە ناوچە شێدارەکان زۆرترین بڕی ئاو لەناودەچن، بەڵام لەو ناوچانەی رووبەری ئاوی فراوانیان هەیە، رێژەی ئاوەکانیان زیاددەکات.

 

 

بابەتی پێشتر

باجێکی دیکەش لەسەر هاوڵاتییان زیادکرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share