سودانی سەبارەت بە پێوەرەکانی مووچە روونکردنەوە دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی گۆڕانکاری و هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی دانانی مووچەی فەرمانبەران دەڵێت، ئەوە بابەتێکی هەستیارە و هیوادارین خەڵک هاوکاریی حکومەت بکات.

لێدوانەکانی سودانی سەبارەت بە مووچە لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بوو لەگەڵ بەرنامەیەکی کەناڵی ئەلعێراقییەی فەرمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە بەدواداچوون بۆ سەرجەم کێشەکانی هاوڵاتییان دەکەن داواشیکرد هاوڵاتییان هاوکاری حکومەت بن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

سەبارەت بە پرسی هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی دانانی مووچەی مووچەخۆران وتی، “ئەوە پرسێکی هەستیارە، هەموو کارێک دەکەین تاوەکو بگەینە فۆرمێک کە دادپەروەری تێدابێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی چەند هەفەتەیەکە لە پارێزگاکانی عێراق ناڕەزایی هەیە بەرامبەر پێوەرەکانی مووچە و داوای گۆڕانکاری دەکەن تێیدا.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share