بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەكێك لە گەڕەكانی كەلار كەسێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیلەدەستدا.
عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەمە لە گەڕەكی گازینۆی قەزای كەلارەوە تەرمی هاوڵاتییەك كە لەدایكبووی ساڵی 1968بووە هێنرایە پزیشكی دادوەریی قەزای كەلار كەبەهۆی بەركەوتنی كارەباوە گیانی لەدەستدابوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لەماڵی خۆیان دەستكاریی كارەبای كردووە و لەئەنجامدا كارەبا گرتوویەتی و گیانیلەدەستداوە.