بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادری كەسنەزانی لە جیهان.

لە دیدارێكدا كە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جەلال شێخ كەریم و شێخ ئەحمەد حەمەكەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی هەرێم و گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و خزمەتكردنی خەڵك.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان و رایگەیاند، “دەبێت شانازی بەو فرەڕەنگی و پێكەوەژیانە بكەین كە لە هەرێمی كوردستان هەیە و گەشەی پێبدەین و هەموومان پێكەوە دەتوانین خزمەتی كوردستان بكەین و داهاتوویەكی گەشتر بونیادبنێین”.

سەرۆك بافڵ وتیشی، “وەكچۆن شێخانی تەریقەت لە رابردوودا رۆڵی گرنگیان گێڕاوە لە بڵاوكردنەوەی بیری میانڕەویی و پەرەپێدانی چاكەی گشتی، لەداهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە بەردەوامبن و رووخسارێكی گەشتر بە هەرێمەكەمان بدەن”.

بابەتی پێشتر

مەترسییەك لەسەر پشكی هەرێم لە یاسای بودجە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یونایتد بردییەوە و فێرمینۆ، لیڤەرپوڵی لە دۆڕاندن ڕزگارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share