پۆلیسی راپەڕین: بەهۆی هەڵكەندنی بیری ئاو چوار كەس دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە سنووری ناحیەی چوارقوڕنە ئامێرێكی بیر هەڵكەندن لە كاتی كاركردن دەستی بەسەرداگیرا و چوار كەسیش بەتۆمەتی هەڵكەندنی بیری ئاو بە نایاسایی دەستگیركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی بتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە زانیارییان پێگەیشت كە ئامێرێكی بیر هەڵكەندن بە نایاسایی لەناو زەویەك لە سنوری ناحیەی چواڕقوڕنە كاردەكات و بیرێك هەڵدەكەنێت، دەستبەجێ لەلایەن بنكەی پۆلیسی بتوێن و بە هاوكاریی پۆلیسی فریاكەوتنی راپەڕین هەستان بە دەستبەسەرداگرتنی ئامێرەكە و مۆلیدەیەكی كارەبا كە تەرخانكرابوو بۆ ئامێری بیر هەڵكەندنەكە.

پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندووە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئامێرەكان، خاوەنی ئامێری بیرهەڵكەندنەكە و سێ كەسی دیكەش دەستگیركران و دوای ئاگادار كردنەوەی دادوەر، دۆسیەی لێكۆڵینەوە كرایەوە و بە بڕیاری دادوەر خاوەنی ئامێری بیر هەڵكەندنەكە و سێ كەسەكە بە پێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیران و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئێران هەنگاوی كرداریی بۆ بەردانەوەی ئاو نەناوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا ئێران بەكرداری هەنگاوی نەناوە بۆ بەردانەوەی ئاو، ئاستی ئاوی بەنداوەكەش بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.…
زیاتر ببینە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە”. فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share