(ڤیدیۆ) یونایتد بردییەوە و فێرمینۆ، لیڤەرپوڵی لە دۆڕاندن ڕزگارکرد

دوو ڕووبەرووبوونەوەی گرنگی خولی نایابی ئینگلتەرا ئەنجامدران، مانچستەر یونایتد بردنەوەی تۆمارکرد و لیڤەرپوڵ شکستیهێنا.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (37)ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا “ئانفێڵد ڕۆد” میوانداریی ئەستۆن ڤێلای کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “ڤێلانس” لە خولەکەکانی 27 لەلایەن ئولی واتکینزەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی لیڤەرپوڵ لە خولەکی 89 لەلایەن ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ-وە تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، مانچستەر یونایتد بووە میوانی یانەی بۆرنمۆس، یارییەکە بە بردنەوەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکی نۆ لەلایەن کاسیمێرۆ-وە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مانچستەر یونایتد بە (69) خاڵەوە لەگەڵ نیوکاسڵ هاوتابووەوە و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی لیڤەرپوڵ بە (66) خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدا وەک هەفتەکانی ڕابردوو بەردەوامبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوارێز داوای له‌ به‌رشلۆنه‌ کردووه‌ هێرشبه‌رێک بکڕێت، به‌ڵام..

هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئورۆگوای و یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید، لویس سوارێز پێشنیازی کڕینی هێرشبه‌رێکی بۆ ئیداره‌ی به‌رشلۆنه‌ کردووه‌، به‌ڵام پێشنیازه‌که‌ی…
Total
0
Share