مەترسییەك لەسەر پشكی هەرێم لە یاسای بودجە ئاشكراكرا

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك پەرلەمانتار دەیانەوێت ناردنی شایستەی دارایی مانگانەی هەرێمی كوردستان ببەستنەوە بە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت بە لایەنی كەم 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەكانی هەرێمەوە، لە كاتێكدا بە بەپێی رێككەوتنامەی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد فرۆشتنی نەوت لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە جێبەجێدەكرێت نەك هەرێمی كوردستان.

رایگەیاند، “دوای لابردنی دەستەواژەیەكی ناو ماددەی 12 لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق كە دژ بە بەرژەوەندییە ڕەواكانی هەرێم بوو، لە هەوڵێكی دیكەدا یاداشتێكی سێ لاپەڕەیی پێشكەش بە سەرۆكی لیژنەی دارایی كراوە بۆ هەمواركردنەوەی هەردوو ماددەی 13 و14 لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق”.

دەشڵێت، “دیسانەوە دەیانەوێت ناردنی شایستەی دارایی مانگانەی هەرێمی كوردستان ببەستنەوە بە هەناردەكردن و فرۆشتنی بە لایەنی كەم 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەكانی هەرێمەوە، لە كاتێكدا بەپێی رێككەوتنامەی هەرێم و بەغداد فرۆشتنی نەوت لەلایەن سۆمۆوە جێبەجێدەكرێت نەك هەرێم، هەر سەرپێچییەك رووبدات سۆمۆ بەرپرسە نەك سزادانی هەرێم بە نەناردنی شایستەی هاوڵاتییانی هەرێم، ئەم بڕگەیە هیچ پێویست نییە بمێنێت”.

باسی لەوەشكرد، ” لە كۆتا بڕگەی یاداشتەكەیان هاتووە، تحاسب لەگەڵ هەرێم لەسەر بنەمای ئەو بڕە نەوتەیە كە سۆمۆ دەیفرۆشێت نەك لەسەر بنەمای شایستەكانی هەرێم لە خشتەكانی بودجەكە، ئەم یاداشتە ناكۆكە لەگەڵ ماددە دەستووریەكانی 14 و 112 و 106 و 115 و 117، لەئێستاشدا سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكی قانونیم بۆ ڕەتكردنەوەی بڕگەكانی ئەو یاداشتە”.

بابەتی پێشتر

سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردن ناترسێت و خەڵكانی دیكەن دەیانەوێت دوایبخەن

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە حزبەكەی و فراكسیۆنەكەیان لەسەر دواخستنی پەرلەمان ڕێككەوتنیان كردبێت. عەبدولستار مەجید…
Total
0
Share