لە هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندیی یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

کۆی گشتیی خستنەڕووی دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتربووە لە یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ئاماری بانکی ناوەندی، لە هەفتەی رابردوودا بڕی یەک ملیار و 261 ملیۆن و 409 هەزار و 501 دۆلار بووە، بە رێژەی رۆژانە 252 ملیۆن و 281 هەزار و 900 دۆلار.

بەوپێیە خستنەڕووی دۆلار زیادیکردووە بە رێژەی 13.13%، بەراورد بە هەفتەی رابردووترکە رێژەی رۆژانەی 223 ملیۆن و 3 هەزار و 610 دۆلار بووە.

زۆرترین رێژەی خستنەڕووی دۆلاریش لە رۆژی پێنجشەممەدا بووە کە 275,177,166 دۆلار بووە و کەمترینیش رۆژی دووشەممە بووە بەبڕی 116,446,450 دۆلار.

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا یەک ملیار و 39 ملیۆن و 9 هەزار و 501 دۆلار بووە، بەراورد بە فرۆشی کاش بە رێژەی 78% زیادیکردووە، کە 222 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بووە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی بەهۆی هەورەبروسکەوە چەند فیدەرێکی کارەبا زیانیان بەرکەوتووە

بابەتی دواتر

ساختەكارییەك لە پاتریی ئۆتۆمبێلدا ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share