لە سلێمانی بەهۆی هەورەبروسکەوە چەند فیدەرێکی کارەبا زیانیان بەرکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رەشەبا و هەورەبروسکەوە ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناوشار و دەوروبەری شاردا زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی راگەیەندراوی کارەبای سلێمانی، لە وێستگەکانی کارەبای ناوشاری سلێمانی فیدەرەکانی 87، 350، 128 و لاینی 2ی راپەڕین زیانیان بەرکەوتووە، تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنن.

هەروەها له وێستگەكانى دەرەوەى شاری سلێمانیش 21 فيدەر كەوتوون بۆ چارەسەر بەشی چاكسازيى هێڵەکان ئاگادارکراونەتەوە.

هێڵەکانی تەوژم بەرزی لاينى 1ى شۆڕش و 33ى كەى ڤى 5ى ئازار و 33 كەى ڤى رانيەى كۆن و ئين كەمينی ژماره 2ى پيرەمەگروون و لاينى 1ى هێڵی 33کەی ڤی قەڵادزێ و لاينی 33 كەى ڤى تایبەت بە ئاو زیانیان بەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share