دامەزراوەیەكی دارایی ئەمریكی پێشبینی دەكات نرخی نەوت لە ئەمساڵدا 75 دۆلار تێپەڕێنێت

دامەزراوەیەكی دارایی ئەمریكی پێشبینی دەكات، لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا، بەهای نەوت بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیاد بكات.

دامەزراوەی گۆڵدمان ساكسی ئەمریكی، پێشبینی كردووە، تا كۆتایی مانگی تەموزی ئەمساڵ خواستی وڵاتانی گەورە بەكاربەری نەوت لەسەر ئەو سوتەمەنییە زیاد بكات و دۆخی بازاڕی نەوت وەك پێش كۆرۆنای لێ بێتەوە.

ئەو دامەزراوەیە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت، پابەندبوونی وڵاتانی خاوەن نەوتە بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە.

گۆڵدمان ساكس پێشبینی كردووە تا ئەو بەروارە، بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاو 70 دۆلار تێپەڕێنێت و لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵیشدا لە 75 دۆلار تێپەڕێت.

گۆڵدمان ساكس، دامەزراوەیەكی ئەمریكییە لە بواری خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانی دارایی كاردەكات، بەناوبانگترین دامەزراوەی داراییە لە ئەمریكا و بە یەكێك لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی ڕاوێژكاریی دارایش دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی: لە سەرمایەی پڕۆژەكانی وەبەرهێناندا سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەمە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی 2022 ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرمایەی پڕۆژەكانی وەبەرهێناندا سلێمانی لەسەر ئاستی…
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو…
Total
0
Share