هێزێكی عێراقی دەوروبەری كامپێك لە مەخمور دەگرن

هێزێكی عێراقی دەوروبەری كامپێك لە مەخمور دەگرن و دانیشتووانەكەشی ناڕەزایی دەردەبڕن و دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە.

غازی فەیسەڵ، كارگێڕی مەڵبەندی قەرەچوغی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هێزەكە لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە لە دەوروبەری كامپەكەن و دەیانەوێت چەند رەبایەیەك دروستبكەن، كە بە وتەی هێزەكە بۆ پاراستنی كامپەكەیە.

وتیشی، “بەڵام دانیشتووانی كامپەكە ناڕازین و دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە، دانیشتووانەكەی بە خۆپیشاندان رووبەڕووی هێزەكە وەستاون”.

تائێستا دۆخەكە بەو جۆرە ماوەتەوە و چارەسەرنەكراوە، وەك ئەوەی غازی فەیسەڵ ئاماژەی پێدا.

كامپەكە تایبەتە بە كوردانی ئاوارەبووی باكووری كوردستان.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەدات

بابەتی دواتر

دامەزراوەی ڤیم پێشانگای "ئارتفرۆش و تابلۆ جیهانییەکان" دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانمان نەکشێنراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ کشێنراونەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەر ئامێرەکانیش لەکاربکەون…
Total
0
Share