هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانمان نەکشێنراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ کشێنراونەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەر ئامێرەکانیش لەکاربکەون کاریگەریی نابێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک هەواڵێک بڵاوبووەتەوە دەربارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتووچۆیی PDA و کشاندنەوەی سەرجەم ئامێرەکانی تێستی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتووچۆ، ئێمە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە و نادروستن”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەبەرئەوەی یاسای هاتووچۆ ڕێگای داوە بە تۆمارکردنی سزای سەرپێچیی هاتووچۆ لە کاتی بینینی ئەو سەرپێچییانە لەلایەن ئەفسەرانی هاتووچۆوە بە پسووڵە تۆماری دەکەن، بۆیە لەکارکەوتنی هەر ئامێرێکی سزای سەرپێچیی ئاماژەپێدراو هیچ کاریگەری ناکاتە سەر کاروباری هاتووچۆ”.

سەبارەت بە کشاندنەوەی ئامێرەکانی مەینۆشی هاتووە، “بەهیچ شێوەیەک ئەم هەواڵە ڕاست نییە و سەرجەم ئامێرەکان کاران و پاڵپشت بە یاسا لەکاتی پێویستدا بەکاردەهێندرێن”.

داواش لە شۆفێران دەکات بایەخنەدەن بەم جۆرە هەواڵە چەواشەکارییانە و بەردەوامبن لە پابەندبوونیان بە یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ.

بابەتی پێشتر

گەردونناسێكی كورد روونكردنەوە لەسەر دوایین وێنەی جەیمس وێب دەدات

بابەتی دواتر

چێڵسی گەڕایەوە لای ڕۆناڵدۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share