هاتوچۆی هەولێر: گوڵفرۆشێك بە موعجیزە لە مردن رزگاری بوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە گوڵفرۆشێك بە موعجیرە لە مردن رزگاری بوو.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دیمەنی رووداوێكی هاتوچۆی بڵاوكردووەتەوە، كە لەسەر شەقامی چل مەتری ئەو شارە روویداوە و تیایدا ئۆتۆمبێلێك كە بە خێرایی زۆر دەڕوات و لە ترافیكلایتەكە دەداتە كە سوورە و هێندەی نەماوە منداڵێكی گوڵفرۆش لە سەر چوارڕێیانەكە بكات بە ژێرەوە.

هاوكات فازڵ حاجی نووسیویەتی، “بەهۆی رووداوی هاتوچۆكەوە خەریكبوو گوڵفرۆشێك ببێتە “ساندویچ”، بە موعجیزە لە مردن ڕزگاری بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
Total
0
Share