دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان ، لەسەر بڕیاری دادوەری ئاسایش لە 13 – 15 ی ئەم مانگە سێ تۆمەتباری بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتباران بە ناوەکانی (س ، م ، ف) لەدایکبووی ساڵی 1980 ،(م ، ق ، م) لەدایکبووی ساڵی 1996، (ت ، ی ، ش) لەدایکبووی ساڵی 2001 پێشینەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان هەبووە ، لە ئێستادا بە ماددەی 30 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە”.