حەكیم: بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە ئەنجامدانی بەشێكی كەمی ئەركی سەرشانە

عەمار حەكیم

سەرۆكی رەوتی حیكمە رایدەگەیەنێت، بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بەشێكی كەمی وەڵامدانەوەی ئەركی سەرشانە بەرامبەر شارەكە.

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە تویتێكدا رایگەیاند، کارەساتی هەڵەبجەی شەهید، ئایکۆنی ئازاری عێراقە، کە نوێنەرایەتیی برینێک دەکات لە ویژدانی گەلێکدا کە قوربانییەکی گەورەی دا تا ئازادیی خۆی لە چنگەکانی دیکتاتۆریەتێكدا، کە لە سەردەمی هاوچەرخدا بێهاوتا بوو، سەندەوە.

وتیشی، “یادی سی و پێنجەمین ساڵە هاوكاتە لەگەڵ دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بڕیاری گۆڕینی بۆ پارێزگا، بۆ ئەوەی بڕیارەكە ببێتە بەشێك لە وەڵامدانەوەیەكی كەمی ئەرك بەرامبەر ئەو شارە ستەملێكراوە”.

هاوكات حەكیم هیوای بەدیهاتنی دادپەروەری بەرامبەر هەڵەبجە و هەموو ئەو شارانە دەخوازێت كە تامی بەڵای دیكتاتۆریەتی قێزەویان كردووە.

دووشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا رەزامەندی لەسەر پرۆژە بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە و رەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نیشاندا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشتر لە 31ی كانونی یەكەمی 2013دا دانینا بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا، بەڵام رێوشوێنەكانی ئەو پرسە تەواونەكران.

هەڵەبجە لە قایمقامیەتی ناوەندی شارەكە و چوار ناحیە پێكدێت، دەبێتە چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان و نۆزدەهەمینی عێراق.

بابەتی پێشتر

لە پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا لە بەردەڕەش كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەڵەبجە خۆپیشاندان كرا

دژی خزمەتنەکردنی شارەکە و هاوڵاتییانی شارەکە، لەساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا بەشێک لە دانیشتوانی هەڵەبجە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. كەمێك لەمەوبەر دانیشتوانی…
Total
0
Share