پێشەوا هەورامانی: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وردبینییەكان بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە كۆتایی دێت و پێشبینیدەكرێت لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا مووچەكانیان رەوانەبكرێت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر هێڵین و ئەمڕۆ وردبینییەكان لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كۆتایی دێت و پێشبینیدەكرێت ئەمڕۆ یان سبەی مووچەكانیان رەوانەبكرێت.

وتیشی، “ئامادەكاریكراوە داوای مووچەی مانگی پێنج بكەین كە مووچەی تەواوی مووچەخۆران پێكەوە رەوانەبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر-به‌غداد كلیلى سه‌قامگیریى و پێكەوەژیانە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە یۆنامی دەكات لە هەوڵەكانی بۆ سەركەوتنی گفتوگۆكانی هەولێر-بەغداد بەردەوام بێت و دەشڵێت، چاره‌سه‌ركردنى…
Total
0
Share