سەرۆکایەتیی هەرێم: هێرشەکانی سەر دیپلۆمات و نوێنەرایەتیی وڵاتان دژی بەرژەوەندییەکانی عێراقن

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانونی یەکەم، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدادی کرد و ڕایگەیاند ئەو هێرشانە دژی بەرژەوەندی و سەروەری وڵاتن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاند، ” سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆرستييه‌‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ به‌غداد ده‌كه‌ين، دووباره‌بوونه‌وه‌ و به‌رده‌واميى ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ بۆ سه‌ر نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان و نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندييه‌كانى عێراق و سه‌روه‌ريى وڵاتن”.

سەرۆکایەتیی هەرێم ڕاشیگەیاند، “ئەو هێرشانە  دژى ياساى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌نجامى خراپيان لێده‌كه‌وێته‌وه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراقيش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌وه”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ” ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه‌ كه‌ ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاوڵاتيیان بپارێزێت و هه‌موو ڕێكارێكى پێويست بگيرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه‌ تا بدرێنه‌ دادگا و به‌ سزاى خۆيان بگه‌يه‌نرێن”.

شەوی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد موشەکباران کرا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو موشەكانەی كە ناوچەی نێودەوڵەتییان كردە ئامانج، لەلایەن سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەوە بەرپەرچدرانەوە و زیانی گیانییان لێنەكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکە لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەهۆی ترس لە ڤایرۆسە نوێیەکە دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كگۆرك چی بۆ عێراق و هەرێم پێبوو؟
لە هەرێمی كوردستان تەنها لەگەڵ یەكێتی و سەرۆكی هەرێم كۆبووەوە

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی ‏نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ‏خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندێكی ‏یاوەری،…
Total
0
Share