نرخی نەوت بەهۆی ترس لە ڤایرۆسە نوێیەکە دابەزی

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کانونی یەکەمدا دابەزینی تۆمارکرد، بەهۆی کاریگەریی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا کە بەوە ناودەبرێت خێرایە لە گواستنەوەدا و لە بەریتانیا مەترسییەکانی توندترکردنی ڕێکارەکان هەیە و مەترسی دروستکردنی گرفت بۆ ئابووری جیهانیش لە ئارادایە.

نەوتی خاوی برێنت 97 سەنت و بەڕێژەی %1.9  دابەزی و نرخەکەی بووبە 51.29 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک،  ئەمەش دوای ئەوەی تاوەکو ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لە دوای مانگی ئازارەوە.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس، ئەمڕۆ 83 سەنت و بەڕێژەی %1.7 نرخەکەی دابەزی و بووبە 48.27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە ماوەی حەوت هەفتەیە نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمەش بەهۆی بەرەوپێشچوونەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا.

کازۆهیکۆ سایتۆ، گەورە شیکەرەوەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی Fujitomi Co.  دەڵێت، “جۆرە نوێیەکەی زنجیرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا و توندکردنی ڕێکارەکانی گەشتکردن لە ئەوروپا کاریگەری دەکاتە سەر بوژانەوەی ئابوری ئەمەش وادەکات وەبەرهێنەرەکان لە ناوەندەکانی کڕین بکشێنەوە”.

بۆریس جۆنسنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ دووشەممە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە بەریتانیاوە بۆ وڵاتانی دیکە و بەپێچەوانەشەوە دوای تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە توشبوونی کۆرۆنا لەو وڵاتە لەڕۆژێکدا.

ئەم هەنگاوانە لەکاتێکدایە جۆنسن لە هەوڵدایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەل یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتییەکە.

وەکو بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا توانای گواستنەوەی ڕێژەی %70 یە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە، ئەمەش وایکردووە لە هەندێک وڵاتانی ئەوروپی دەرگای گەشتەکانیان بەڕووی بەریتانیادا دابخەن.

 

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی هەرێم: هێرشەکانی سەر دیپلۆمات و نوێنەرایەتیی وڵاتان دژی بەرژەوەندییەکانی عێراقن

بابەتی دواتر

ئایا هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە دۆسیەی "سلێمان هەڵشۆیی"دا زەرەرمەند بووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێكی بە نزیكەی 114 دۆلارە. ترسی وەبەرهێنەران لە پەككەوتنی گەیاندنی نەوت بە بازاڕەكان…
Total
0
Share