قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە  ڤیللە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق.

ئەمڕۆ هەینی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە  ڤیللە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق و لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لەسەر لێکەوتە مەترسیدارەکانی قەیرانە ژینگەییەکان و ئەوەی کە چی بکرێت تا پرسی ژینگە ببێتە ئەولەوییەتی سیاسەت لە کوردستان وعێراق.

هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی چەند پلانێکیان کرد بۆ پێکەوەکارکردنی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی بە بەرنامە و ستراتیژی هاوبەشەوە رووبەڕووی کێشە ژینگەییەکان ببنەوە.

لە دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی داوایکرد یەکێتی ئەوروپا لەمبارەیەوە زیاتر هاوکارمان بێت.

بابەتی پێشتر

کوردێک نازناوی پیاوە ئازاکەی بەریتانیای پێدەدرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا: رێورەسمی پرسەی شاژنە ئیلیزابێس زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری تێچووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
Total
0
Share