کوردێک نازناوی پیاوە ئازاکەی بەریتانیای پێدەدرێت

هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی بەریتانیا لە کاتی رووداوێکدا چەند کەسێک لە مردن رزگاردەکات و بەو هۆیەشەوە بە پیاوە ئازاکەی بەریتانیا ناوی دەهێندرێت.

سەروەر مەحمود گەنجێکی کوردی تەمەن 39 ساڵی خەڵکی شاری کەلارە، ماوەی چەند ساڵێکە لە شاری رێخسامی وڵاتی بەریتانیا پەنابەرە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە کاتێکدا ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون دەکەوێتەوە، سەروەر لە نزیک شوێنی رووداوەکە دەبێت و بێ گوێدانە کارەکەی خۆی بەرەو ئاگرەکە رادەکات و 30 کەس رزگاردەکات، کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون.

پێگەی زە لیدەری بەریتانی راپۆرتێکی لەبارەی ئەو گەنجەوە بڵاوکردووەتەوە بە پیاوە ئازاکە ناوی بردووە.

بەپێی راپۆرتەکە لە کاتی ئاگرەکەدا سەروەر لەبەردەم دوکانەکەی خۆیدا جگەرەی کێشاوە، راستەوخۆ جگەرەکەی کوژاندووەتەوە و دووکانەکەی بە کراوەیی بەجێهێشتووە و بەدەم ئەو کەسانەوە چووە کە لەناو باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە.

بە وتەی سەروەر لە کاتی ئاگرەکەدا نەیتوانیوە بیر لە مەترسیداری کارەکەی بکاتەوە تەنها بیری لای ئەو خەڵکانە بووە کە گیریان خواردووە، هەر بۆیە راستەوخۆ رایکردووە بۆ لایان.

بابەتی پێشتر

لەناو تونێلی پێشرەو ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ كوژرا

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە ناو چەمچەماڵ گەنجێك كوژرا. شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای…
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لەم دوو رۆژەدا بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی…
Total
0
Share