فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک نزیکبووەوە لە 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 275 ملیۆن و 177 هەزار و 166 دۆلاری خستەبازاڕەوە کە ئەوە سێیەم رۆژە لەو ئاستەدا خستنەرووی دۆلار بەرزدەکاتەوە.
خستنەڕووی ئەو بڕە لە دۆلاری ئەمریکی، بڕی دۆلار بۆ حەواڵە 228 ملیۆن و 177 هەزار و 166 دۆلار بووە، هەروەها 47 ملیۆن دۆلاری دیکەی بەشێوەی کاش بووە.