کەنەدا و سعودیە هەنگاوێکی دیکە لەبواری بازرگانی لەیەکتر نزیکبوونەوە

تەلەفزیۆنی رەسمی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەیان لەگەڵ کەنەدا رێککەوتووە لەسەر ئاڵوگۆڕی وەفدە بازرگانییەکان دوای پێنج ساڵ لە راگرتنی کارەکانیان، لە کاتێکدا پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان بەرەو ئاسایبوونەوە دەچێت.

لەبارەی رێککەوتنێک بازرگانیەوە تەلەفزیۆنی رەسمی سعودیە ئەوەی خستەڕوو، یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی لە سعودیە رێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی کەنەدا واژۆکردووە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی بازرگانی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

بەپێی داتا رەسمییەکان، سعودیە لە ساڵی 2021دا گەورەترین بازاڕی هەناردەکردنی کەنەدا بووە لە ناوچەکەدا و کۆی بەهاکەی گەیشتووەتە 1.65 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

پێشتر بەهۆی ئەوەی حکومەتی سعودیە، حکومەتی کەنەدای بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد، پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پچڕاند.

بابەتی پێشتر

تەلار لەتیف: یەكێتی هەموو كات بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: پێدانی تابلێت بە منداڵان بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە رۆژێکدا مەترسی گەورەی هەیە بۆیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share