وەزیرێك بۆ جوتیاران لەبارەی پارەی گەنمەوە: ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە

وەزیری بازرگانیی عێراق لەبارەی گەنمی جوتیاران و شایستە داراییەكانیانەوە دەڵێت، “ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە”.

ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران زۆرە و پلانەكان رۆڵیان هەبوو لە زۆركردنی بەرهەمی گەنمدا.

وتیشی، “جوتیار لە رادەستكردنی گەنمەكەیدا رووبەڕووی هیچ گرفتێك نابێتەوە، پێشتر جوتیاران ناچاردەبوون گەنمەكانیان لە بازاڕی رەشدا بفرۆشن، بەڵام ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە و جیاوازە”.

وەزیری بازرگانی جەختیكردەوە لەوەی شێوازێكی نوێیان گرتووەتەبەر بۆ دابینكردنی بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان و وتی، “لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا فۆرمی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك دەخرێتەكار”.

ئەمساڵ جوتیاران هەمان ئەو رۆژەی گەنم رادەستی سایلۆ دەكەن پارەكانیان وەردەگرن، جیاواز لە ساڵانی رابردوو كە پرۆسەكە ماوەی چەند مانگێكی دەخایاند و تەنانەت جوتیارانی هەرێمی كوردستان دوای چەندین ساڵ، لە ماوەی رابردوودا پارەی گەنمی ساڵانی 2014 و 2015ـیان وەرگرت.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: تاوەباران دەبارێت

بابەتی دواتر

قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی كیشوەری ئەوروپا لە 42 مانگدا دروستکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share