کەشناسی: تاوەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

پلەکانی گەرماش نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ چوارشەممە.

هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت.

ئاماژە بەوەکراوە کە لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی بارانبارین زیاد دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووردا.

بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێت لە پلەکانی ئەمڕۆ، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم  بەرزتردەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بەمجۆرە خستووەتەڕوو، بەهۆی نزمە پەستانێکی قووڵی باشووری عێراق، نا سەقامگیری کەش زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە لە رۆژی هەینی دەست پێ دەکات تاوەکو رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

هەروەها خێرایی با تاڕادەیەک چالاک دەبێت، لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەشدا پلەکانی گەرما 5 بۆ 6 پلە دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە شەقامی 100 مەتری ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستادا…
Total
0
Share