کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
پلەکانی گەرماش نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ چوارشەممە.
هەروەها سبەینێ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت.
ئاماژە بەوەکراوە کە لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی بارانبارین زیاد دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووردا.
بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێت لە پلەکانی ئەمڕۆ، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم بەرزتردەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بەمجۆرە خستووەتەڕوو، بەهۆی نزمە پەستانێکی قووڵی باشووری عێراق، نا سەقامگیری کەش زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە لە رۆژی هەینی دەست پێ دەکات تاوەکو رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.
هەروەها خێرایی با تاڕادەیەک چالاک دەبێت، لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەشدا پلەکانی گەرما 5 بۆ 6 پلە دادەبەزن.