لە مانگی ڕابردوودا 63 پێشێلكاریی مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تۆماركراوە

لانیکەم 22 هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەرکراون

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی مانگی جۆزەردانی 2721ی كوردیدا لانیكەم 63 حاڵەتی پێشێلكاریی مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوەكە لەو مانگەدا 20 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە شەش کەسیان گیانیان لەدەستداوە، لەوانە پێنج كەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا و، یەكێكیشیان بەهۆی جەڵدەی دڵەوە بووە.

دەشڵێت، 14 كۆڵبەریش برینداربوون، كە سەرجەمیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بووە.

لەو ماوەیەدا لانیكەم سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی بە سەرداسەپابوو لە بەندیخانەی ئەو شارە جێبەجێکراوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوەكە دەیڵێت و ئاماژەشدەدات، هەر لەو ماوەیەدا دوو بەندکراوی خەڵکی بۆکان و ئورمیە لە بەندیخانەکانی ئەو دوو شارەدا بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشكییەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكە، دوو هاووڵاتی لە سنوورەکانی بانە و سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی، هەروەها دوو هاوڵاتیی مەدەنی کورد لە شارەکانی شنۆ و کەرەج بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و هاووڵاتییەکیش لە سنە بریندارکراوە.

پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم 22 هاوڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەرکراون. هەروەها پێنج هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنی سەرجەم سزای 45 ساڵ و 9 مانگ بەندكردنیان بەسەرداسەپاوە.

لە دوا بەشی ڕاپۆرتەكەدا ئەوە خراوەتەوە، لانیكەم هەشت کرێکاری خەڵکی شارەکانی (کەڵاتەرزان، ئیلام، مەریوان، کرماشان، سەردەشت (دوو حاڵەت)، سنە و سەقز) لە کاتی کارکردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان سپاردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی لەسەر پێشهاتەکان، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن

وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share