وەزارەتی پەروەردە چەند داواكارییەكی خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی جێبەجێكرد

نوێنەری ژمارەیەك لە خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێم كۆبوونەوە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، چەند داواكارییەكی خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی جێبەجێكران.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەری خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە شاری سلێمانی رایانگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری هەولێر لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێم كۆبوونەتەوە و داوایانكردووە ماوەی خوێندنیان بۆ درێژبكرێتەوە و پڕۆگرامی خوێندن كەمبكرێتەوە و كاتی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بخرێتە مانگی تەمموز و لە كۆتایی ساڵدا هەفتانە دوو تاقیكردنەوە ئەنجامبدرێت.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد “رەزامەندی لەسەر داواكاریەكانیان دراون جگەلە كەمكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن كە وەزیری پەروەردە رایگەیاندووە ئەو داوایە زیان بە خوێندكاران دەگەیەنێت”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاوە بڕیاردرا

بابەتی دواتر

مزگەوتێکی 600 ساڵە لە هیندستان رووخێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی ڕێكخستنەوەی ڕسومات و داهاتەكان ئامادەیە و نزیكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتیی كۆبوونە‌وە‌ی ڕێكخستنە‌وە‌ی ڕسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كرد، جە‌ختیكردە‌وە،‌ دە‌بێت…
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لەم دوو رۆژەدا بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی…
Total
0
Share