کاتی کۆتاییهاتنی بارانبارین راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە بارانبارین کۆتایی دێت و ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە رۆژهەڵاتى هەرێم وهەندێک ناوچەى گەرمیان و ناوچە شاخاویەکانى هەولێرو دهۆک”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تەمومژ لە رۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى شەودا  دەبێت لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى باکورى رۆژهەڵات”.

ئاشکراشیکرد، “سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە نزیکەی یەک تا دوو پلە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باخچەلی: پێویستە ئـ.ـۆجـ.ـەلان و دەمیرتاش ئازادبکرێن

سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ڕایدەگەیەنێت، پێویستە عـ.ـه‌بدوڵا ئـ.ـۆجه‌لان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبكرێن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دەوڵەت باخچەلی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ڕایگەیاند، “ده‌بێت…
Total
0
Share