بافڵ جەلال تاڵەبانی: پرسی هەڵبژاردنەكان رەهەندێكی نیشتمانی هەیە و پێویستە لەگەڵ لایەنەكان سازانی لەسەربكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم.

لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و د. جوان ئیحسان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم و هەنگاوەكان بۆ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرد بۆ هێنانەكایەی سەقامگیری لە بوارە جیاوازەكان و هەنگاوەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی خەڵك و رایگەیاند، “كاری پێكەوەیی و دیدگای هاوبەش سەبارەت بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان فاكتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان و دەستبەركردنی ژیانێكی سەقامگیرە بۆ خەڵكەكەمان”.

پرسی هەڵبژاردن تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو و لەو بارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی، “ئەم پرسە رەهەندێكی نیشتمانی هەیە و پێویستە لەگەڵ لایەنەكان سازانی لەسەر بكرێت، دڵنیاین بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەموو كێشەكان چارەسەردەكەین و هەموو بیركردنەوەیەكیشمان سەركەوتنی هەرێمەكەمانە نەوەك بەرژەوەندییە حزبییەكان”.

بابەتی پێشتر

زانكۆی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانە ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی لەبەرژەوەندیی كرێنشینان بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 678 سەرپێچی تۆمارکراون و…
Total
0
Share