زانكۆی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانە ئەنجامدەدات

بڕیارە سبەی زانكۆی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانە ئەنجامبدات و تیایدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.

زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، فێستیڤاڵەکە سبەینێ پێنجشەممە کاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ لەناو كەمپی نوێی زانكۆ دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 7ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لەمیانەیدا چەندین پڕۆژە و چالاکیی خوێندکارانی کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی و گەنجانی بەهرەمەند لە بوارەکانی (پزیشکی، یاسایی، ئەندازیاری، وەرزشی، کشتوکاڵی، هونەری، میدیایی و زانستی) نمایش دەكرێن.

سەرۆكایەتیی زانكۆ بڵاویكردووەتەوە، هاتن بۆ هەمووانە و خوێندکاران، کەسوکار و میوانان دەتوانن سەردانبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
Total
0
Share