راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 120 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چەند هەڵمەتێكی جیاوازدا، دەستیگرت بەسەر بڕی 120،600 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەكانی دەزگای ئاسایش بۆ دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕكردنی ئەو ماددانە كە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە كۆمەڵگا و ئابوریی وڵات و لەپێناو هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییان لە مەترسی و كاریگەرییە خراپەكانی ئەو ماددانە.

لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی/ ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەكان، لە سێ هەڵمەتی جیادا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری توانیان دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن كە دانیشتووی هەرێمی كوردستانن و مەبەستیان بووە سەرجەم ماددە هۆشبەرەكان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان ساغبكەنەوە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر لە جۆرە جیاوازەكانی ماددەی هۆشبەردا كە بریتین لە:

10كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( كۆكاین )

75 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( كریستاڵ )

30 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەمفیتامین )

5،600 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( تلیاك )

هاوكات لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەستی فیلم پرسی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بردە دادگا و دەزگای فێستیڤاڵەكەش دەڵێت: سبەی دەستپێدەكەین

خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلم ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵانی ڕابردوودا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی-یان بەڕێوەبردووە، بەڵام ئەمساڵ دەزگایەكی دیكە بەهەمان…
Total
0
Share