شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەرێوەدەچێت

گوڵان نیروان، بەرێوەبەری بازارسازی پێشانگاکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ‏راگەیاند، ‌‎200‌‏ ناوەند و دەزگای جۆراوجۆر لە‎ 12 ‌‏ وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان لە ‏شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبدا کردووە و ‌‎40‌‏ هەزار ناونیشانی جۆراوجۆر و ‌‎9‌‏ ملیۆن کتێب لەخۆدەگرێت.‏

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵی پێشانگەی کتێب، زیاتر لە دوو هەزار ناونیشانی نوێ چاپکراوە ‏و پێشانگەکەش بۆ ماوەی ‌‎ 10‎ رۆژ بەردەوام دەبێت و تاوەکو ‌‎8‌‏ی ‏مانگی داهاتوو پێشوازی لە سەردانیکەر و خوێنەران دەکات. ‏

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، کردنەوەی ئەم پێشانگایە سوودێکی زۆری بۆ بواری ‏رۆشنبیری و فەرهەنگی تاکەکانی کۆمەڵگا هەیە و کاریگەریی باش لەسەر ئاستی ‏رۆشنبیری دروستدەکات.‏

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشانگەی نێودەوڵەتی ماوەی شەش ساڵە لە شاری سلێمانی ‏ئەنجام دەدرێت، کە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەسەوە رێکدەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لەکاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، ڕایگەیاند، گەنجێک لەکاتی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گیانیلەدەستدا. سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی…
Total
0
Share