كۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لەوەی ژمارەیەكی زۆری خزمەتگوزاریی پۆستی ئەلیكترۆنی “جیمەیل” بەمنزیكانە دەسڕێتەوە.
گوگڵ رایگەیاند، هەنگاوەكە لە چێوەی توندكردنەوەی رێوشوێنە ئەمنییەكانە لە “جیمەیل”دا.
هەزاران ئەژماری جێهێڵدراو و بەكارنەهێندراو لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا دەسڕدرێنەوە، لە سایەی ترس لە ساختە و هاككردن، وەك ئەوەی رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.
لیستی ئەو ئەژمارانەی دەچنە چێوەی سڕینەوەوە، ئەوانەن كە وشەی تێپەڕیان شكێندراوە، لەگەڵ ئەو ئەژمارانەی خاوەنەكانیان زیاتر لە دوو ساڵە پشكنینی ئەمنییان بۆ نەكردوون.