فەیسبووك لە عێراق ڕێگە بە ڕیكلامی جادووگەری دەدات

ناوەندی میدیای دیجیتاڵیی “DMC” ڕایگەیاند، لە هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك و ئینستگرام دەیان ڕیكلامی بەدیكردووە كە بەشێكیان ڤیدیۆی “نا ئەقڵانی”ی كەسانێكن بانگەشەی ئەوە دەكەن كە “پزیشك، پیاوی ئایینی، كەسی ڕۆحانی یاخود چارەسازن و كارەكانیان سنوورەكانی زانست و ژیری و تەنانەت ئایین تێدەپەڕێنن”.

ناوەندەكە باس لەوە دەكات كە زۆرینەی ئەو چالاكییانە لە فەیسبووك دەكرێن و كەمتریان لە ئینستگرامن، بۆیە سەرسوڕمانی خۆی نیشاندەدات لەوەی چۆن كۆمپانیای فەیسبووك ڕێگە بەو جۆرە چالاكییانە دەدات و دەڵێت، “چۆن ڕێگە بە ڕیكلامكردن بۆ ئەو لاپەڕانە دەدرێت لەكاتێكدا پێچەوانەی پێوەرەكانی فەیسبووكن و فێڵ لە خەڵك دەكەن”.

 ناوەندی “DMC” پێیوایە فەیسبووك دژی یاساكانی خۆی كاردەكات و دژیەكی لە بڕیارەكانیدا هەیە، بۆیە داوا لە كارگێڕیی فەیسبووك دەكات شەفافانە كاربكات و سنوورێك بۆ ئەو جۆرە چالاكی و ڕیكلامانە دابنێت و پشكنینی ورد بۆ ناوەڕۆكی بابەتەكانی سەر تۆڕەكە بكات.

بابەتی پێشتر

نێوانی دێمبیلی و لاپۆرتا خراپ دەتەقێتەوە !

بابەتی دواتر

مێسی ساڵی 2023 دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share