ئەمریکا باری نائاسایی لە عێراق درێژکردەوە

کۆشکی سپی ئەمریکا باری نائاسایی لە عێراق درێژکردەوە و رایگەیاند، هەڕەشەی نائاسایی لەسەر وڵاتەکە هەیە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا مەرسومێکی تایبەت بە درێژکردنەوەی باری نائاسایی نیشتمانی پەیوەست بە دۆخی عێراق دەرکرد، کە تێیدا هاتووە، “هێشتا لەمپەڕ لەبەردەم دووبارە بونیادنانەوەی عێراق و ئاشتی ئاسایش و پاراستنی وڵاتەکە و گەشەکردنی دەزگا سیاسیی و کارگێڕی و ئابوورییەکان هەیە”.

هەر لە مەرسوومی سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکادا هاتووە، “ئەم لەمپەڕانە هەڕەشەیەکی نائاسایی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و عێراق هەیە، هەر بۆیە بڕیارماندا دۆخی نائاسایی نیشتمانی درێژ بکەینەوە”.

بڕیاری 13303 ی ئیدارەی ئەمریکا لە ساڵی 2003 لەسەردەمی جۆرج بوشی کوڕ تایبەت بە عێراق دەرکرا کە خۆی لە سزادانی ژمارەیەک کەسایەتی و لایەنی عێراقی و رێگریکردن لە هەناردەکردنی ژمارەیەک لە کاڵا بۆ وڵاتەکە و چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە ئاسایشی عێراق لەخۆ گرتبوو، بڕیارە نوێیەکەی ئیدارەی ئەمریکا درێژکردنەوەی هەمان بڕیارە.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە بەرهەمی قاوە %50 کەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی یەک هەفتە مۆڵەت دەدات بە ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە دەفرۆشن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

400 هەزار كەس دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی كار رەخساندنی 400 هەزار هەلی كاری راگەیاند و وەزیر دەڵێت، “دادەمەزرێندرێن”. ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری…
Total
0
Share