قائیمقامیەتی سلێمانی یەک هەفتە مۆڵەت دەدات بە ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە دەفرۆشن

قائیمقامیەتی سلێمانی تەنها یەک هەفتەی بۆ پاککردنەوەی تانکیی سەربانی دوکانی خواردن و خواردنەوەکان داناوە و ئاگاداریان دەکاتەوە کە سەردانی هەر شوێنێک بکەن تانکییەکەی خاوێن نەکردبێتەوە دەستبەجێ دادەخرێت.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی پاککردنەوەی تانکیی سەربانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە و هەموو ئەو شوێنانەی خواردن و خواردەمەنی دروستدەکەن، لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بە هەڵمەتێکی گەورە کردوە و سەردانی هەموشوێنەکان دەکەن.

وتیشی، تانکیی سەربانی بەشێک لە شوێنەکان ژەنگی کردوە بۆیە پێویستی بەگۆڕین هەیە، چونکە به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، ژه‌نگ یه‌كێكه‌ له‌و مادانه‌ی كه‌ لەش توانای شیكردنه‌وه‌ی نییه‌، بۆیه‌ له‌ناوگه‌ده‌ و له‌شدا ده‌نیشێت و مرۆڤ توشی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان و شێرپه‌نجه‌ ده‌كات.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن خواردن و خواردنەوەکان دەکات لە ماوەی یەک هەفتەدا تانکییەکانیان خاوێن بکەنەوە، لەدوای هەفتەیەک و لەکاتی سەردانی لیژنەکان هەرشوێنێک پابەند نەبووبێت دەستبەجێ دادەخرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا باری نائاسایی لە عێراق درێژکردەوە

بابەتی دواتر

زانیاریی دزەپێكراو شێوەی ئایفۆن 15 ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share