پڕۆسەی بەدیجیتاڵكردنی پسووڵەی خۆراك دەستیپێكرد

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەئامادەبوونی نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە پارێزگای دهۆك لەگەڵ جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی wfp لەپرێس كۆنفرانسێكدا دەستپێكردنی پڕۆسەی بەدیجیتاڵكردنی پسووڵەی خۆراك راگەیەندرا و دەست بە تۆماركردن كرا داوایان لە هاوڵاتییان كرد بەشداریبكەن و سەردانی بنكەكان بكەن.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمدا هاتووە، هەرلەمیانی سەردانی شاندەكە بۆ پارێزگای دهۆك بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەردانی هەریەكە لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك و بەڕێوەبەرایەتییەكانی دروستكراوی دانەوێڵە و خۆراك و چاودێریی بازرگانیی دهۆكیان كرد و سەرجەم بەش و هۆبەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەیان بەسەركردەوە و گوێ بیستی بۆچوونەكانیان بوون و ڕێنماییان پێدان لەپێناو زیاتر خزمەتی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی نیشتمانیی سەوزكردن گەیشتە خانەقین

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان دووبارە "دێربی توڕەیی" بردەوە و گەیشتە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share