(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان دووبارە “دێربی توڕەیی” بردەوە و گەیشتە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو سێشەممە، یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان ئینتەر میلان و ئەی سی میلان ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی ئینتەر میلان کۆتاییهات.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاریگای “جوسێپی میاتزا” میوانداریی ئەی سی میلانی هاوسێی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “نێراتزۆری” لە خولەکی 74 لەلایەن لاوتارۆ مارتینێزەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەر میلان بە کۆی ئەنجامی (2-0) گەیشتە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

پڕۆسەی بەدیجیتاڵكردنی پسووڵەی خۆراك دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە بەرهەمی قاوە %50 کەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share