هەڵمەتی نیشتمانیی سەوزكردن گەیشتە خانەقین

كارەكانی هەڵمەتی نیشتمانی روواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تا دێت چڕتردەبێتەوە و ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتەكە گەیشتە ناوچە دابڕێندراوەكانی كوردستان.

لەوبارەیەوە حسێن حەمە كەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “ئەمڕۆ قۆناغێكی تری هەڵمەتەكەمان لە سنووری قەزای خانەقین و بەسەوزكردنی پاركێك راگەیاند بەچاندنی چەندین جۆری نەمام كە لەگەڵ سروشت و كەشوهەوای ئەم قەزایەدا بگونجێت.
وتیشی، “هەڵمەتەكە رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت لەناو شار و هەردوو ناحیەی گوڵاڵە و جەلەولا و سەعدییە دەگرێتەوە”.

هەڵمەتی نەمام روواندن بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی شارەوانی و ژینگە و ناوەندی خانەقینی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز و ژمارەیەكی بەرچاو لەژینگەدۆستان بەڕێوەچوو كە هەڵمەتەكەیان بە هەنگاوێكی گرنگ وەسفكرد بۆ خزمەتكردنی سنوورەكەیان و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و گرفتی بەبیابانبوون لەسنوورەكەیاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

دوای نەهێشتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، كە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامدان، بەڵام بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای…
Total
0
Share